شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێم کوردستان دەکات
کەشناسی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای رۆژهەلآتی ناوەڕاستەوە کە روو دەکاتە هەرێمی کوردستان، سەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکەی جیاجیای هەرێم دەگرێتەوە.
کەشناسی لە راگەیاندراوێکدا ئەوە دەخاتەروو کە رۆژی سێ شەممە ئێوارەکەی ئەو شەپۆلە کاریگەی لەسەر ناوچەکانی دهۆک و زاخۆ دروستدەکات و پێشبینی دەکرێت لە ناو دهۆک و زاخۆ و شوێنە بەرزاییەکانی ئەو ناوچانە باران ببارێت. هەروەها رۆژی چوار شەممە لە بەرزاییەکانی شاری هەڵەبجە باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەو شەپۆلە تا رۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت و لەو ساتەوە کاریگەریەکانی کەمدەبێتەوە، بەلآم سەرلەنوێ شەممە دووبارە دەبێتەوە.
PM:04:45:08/04/2018