لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا گرت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "له كۆگاكانی كۆمپانیای سێڤی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر لیبڵی چاپكراودا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ویستی خۆی و بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی مادده‌كانی خاوێنكردنه‌وه به‌كاریهێناوه".
گۆران قادر ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "جۆری ئه‌و ماددانه‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت شله‌مه‌نیه‌كانه‌و زیاتر بۆ لابردنی په‌ڵه‌وپیسی سه‌ركاشی به‌كاردێت، كه‌بۆنێكی تیژی هه‌یه‌و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی و به‌تایبه‌ت كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ده‌گه‌یه‌نێت".
وتیشی: خاوێنكه‌ره‌وه‌كه ناوی (شتاب)ه و له بازاڕ به ملخوار ناوده‌برێت كه له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده كراوه، به‌كارهێنانی ئه‌وجۆرانه له خاوێنكه‌ره‌وه‌كان زیانبه‌خشه‌و له‌كاتی به‌سه‌رچوونیشی زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
وتیشی: سه‌رجه‌م لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه خاوێنكه‌ره‌وه‌ی (شتاب) له هه‌ر دوكان یان ماركێتێكدا هه‌بێت و بفرۆشرێت ده‌ستی به‌سه‌ردابگرن بۆ له‌ناوبردنی.، هه‌روه‌ها ده‌ستكاریكردنی لێبڵی سه‌ر كاڵاوشمه‌كه‌كان و گۆڕینی زانیارییه‌كانی یاخود درێژكردنه‌وه ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی سه‌رپێچی و فێڵی بازرگانییه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سه‌رپێچیكار رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی مادده خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی شتابی كۆمپانیای سێڤی_دا گیراوه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له خانمان و كابانی ناوماڵ ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی شتاب ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی ده‌ستكاریكراوه به‌كارینه‌هێنن، خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی تریش به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له‌كاتی زۆر پێویستدا نه‌بێت به‌كاری نه‌هێنن و له‌وكاته‌شدا كه‌مامه ببه‌ستن تا خۆیان له‌زیانه‌كانی بپارێزن.