موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق و هەرێم ڕاگەیاند و داوای لە حکومەتی عێراق کرد بەرپەرچی پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا بداتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق و بەتایبەت بۆ ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگای هەولێر، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند "دەڵێن ئەوە بە هەماهەنگییە لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەڵام گومانم هەیە لەو بابەتە".
ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی کرد بۆ سەر قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا، ئەگەر بێتوو گەریلاکانی پەکەکە ناوچەکە جێنەهێڵن.