ناحیه‌ی عه‌ربەت له‌باره‌ی بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له سنوری ناحیه‌كه روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت كه ئه‌و ته‌قینه‌وانه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان ئه‌نجامدراوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ڵێت، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له سنوری ناحیه‌كه‌یان ده‌بیسترێت به جۆرێك كه بووه‌ته جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك و ڕۆژانه سكاڵایان له‌و ڕوه‌وه پێده‌گات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "سه‌ره‌تا بڕیاربوو ئه‌و بابه‌ته به هه‌ماهه‌نگی و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه ئه‌و كاره ئه‌نجامدرا، دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی ناحیه ئه‌نجامدا به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و لێپرسراوی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی عه‌ربه‌ت و نوێنه‌ری ده‌زگای مین و كۆمپانیای خاوه‌نی ته‌قه‌مه‌نیه‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌شڵێـت "له كۆبوونه‌وه‌كه داوایان لێكرا بڕه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه به‌جۆرێك ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای خه‌ڵك بڕه‌وێته‌وه و تیمی وشیاركردنه‌وه بنێرن، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وامه "بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌نگی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ته‌قینه‌وانه ڕابگیرێت".