" تەرمی سێ برا بەکوژراوی لە شیلادزێ دەدۆزرێنەوە "

دوای حەوت رۆژ لە وونبوونیان، تەرمی سێ برا کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە شەیلادزێ دۆزرانەوە کە بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە شەهید بوون.

بنار ساڵح، برازای ئەو سێ شه‌هیدهی شیلادزێ لە راگەیاندنێکی رۆژنامەوانیدا وتی " لە گوندی نێروەک لە دەڤەری دۆسکی سەر بەناوچەی شیلادزێ، ئەو سێ برایە کە خزمانن ٧ ی نیسان چون بەدەم ئەو هەنگانەوە کە لەو ناوچەیە هەیانە، بەڵام دواتر دیار نەمان".

‌ناوبراو باسی ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ بەمەبەستی دیاریکردنی چارەنووسیان سەردانی بۆ گوندی نێروەکیان کردووە، تەرمەکانیانمان دۆزیەوە کە هەرسێکیان بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوه‌ گیانیان لە دەستداوە.

بنار ساڵح وتیشی" ئێستا سه‌رقاڵی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانن و چوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ هێنانه‌وه‌ی تەرمەکانیان.

رۆژی ٢٢ ی ئازار فڕۆکەجەنگییەکان لە ماڵێکدا لە گوندێکی دۆڵی باڵیان بۆردومانی ماڵێکیان کردو چوار هاوڵاتی باشوری هەرێمی کوردستان بوونە قوربانی.




PM:03:03:14/04/2018