بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ڕوویدا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، کاتژمێر (٣٠ :٧) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک لەتۆمارکراوە بە قوڵایی ٩ کم لە دووری ٤٤ کم لە شارۆچکەی قەڵادزەو لەدووری ٤٠ کم لە شارۆچکەی چەمچەماڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە (٤.٤) پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە ناوچەکانی دەڤەری ڕاپەڕین و قەلادزێ و چەمچەماڵ و سلێمانی هەستیپێکراوە و هیچ زیانێکی نەبووە.