دهۆک...قوباد تاڵەبانی بڕیاری تاپۆکردنی خانووە بێ تاپۆکانیدا

جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا خانووە بێ تاپۆکانی سنووری پارێزگای دھۆک تاپۆبكرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵای پێکھێنا.

میدیای یەکێتی بڵاویكردەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە تاپۆکردنی خانووە بێ تاپۆکانی سنووری شارەوانییەکانی پارێزگای دھۆک بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا پێکدەھێنرێت بە سەرۆکایەتی پارێزگاری دھۆک و نوێنەرایەتی لایەنی پەیوەندیدار و نوێنەری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

بە پێی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی، ئەو خانوانەی شوێنەکەیان گونجاو نییە لەگەڵ نەخشەی بنەڕەتی شارەوانی و چارەسەر ناکرێن بە ھەموارکردنەوەی نەخشەکە، پارچەیەکی زەوی 200م-ی بەبێ بەرامبەر دەدرێت بە خاوەنی خانووەكە.




AM:09:27:19/04/2018