گردبوونەوە لە هەولێر و سلێمانی و سۆران دەستیپێكرد

گردبونەوەی‌ پۆلیسی‌ پاسەوانی‌ لەسنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هەولێر و سۆران دەستی‌ پێكرد و ڕایدەگەیەنن، "تا ئەوكاتەی‌ داواكاریەكانیان جێبەجێدەكرێت، بەردەوامدەبن لەدەربڕینی‌ ناڕەزایی".

بەیانی‌ ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی‌ نیسانی‌ 2018 لەسلێمانی‌ و ڕانیە و گەرمیان ژمارەیەكی‌ زۆر لەهێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پاسەوانی‌ گردبونەوە و داوا لەوەزارەتی‌ ناوخۆ دەكەن بەدەم داواكەیانەوە بچێت و كار بۆ گێڕانەوەی مافەكانیان بكات.

ئەو پاسەوانانەی لە سلێمانی گردبوونەوە زیاتر لە‌ 200 كەس دەبن لەپاسەوانی دادوەرەكان لەدادگای سلێمانی و دەڵێن پاشەكەوتەكەمان بۆ چاك نەكراوە و ڕێژەی 65%مان لێدەبڕێت، بەڵام وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن هێزەكانی‌ دیكەی‌ ناوخۆ 30%ی‌ لە موچەكەنیان پاشەكەوت دەكرێت.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر و بۆ هەمان مەبەست لەشاری‌ هەولێر پۆلیسی‌ پاسەوانی‌ گردبونەوەیان ئەنجامداو ئەوانیش بڕیاریانداوە بەردەوامی‌ بدەن بەناڕەزاییەكانیان.




AM:09:51:22/04/2018