ڕێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی نیسانی 2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەكانی ھەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و لە ھەولێر 2.2 ملم، لە دھۆك 11.8 ملم، لە سەركەپكان 9.0 ملم، لە پێنجوێن 0.2 ملم و لە دینارتە 32.2 ملم باران باریوە.




PM:12:00:22/04/2018