ئاری هەرسین: سلێمانی بۆتە شاری شەڕە جوێن

پەرلەمانتاری ناسراو ئاری هەرسین دەڵێت " سلێمانی لە شاری ھەڵمەت و قوربانیەوە بوەتە شاری شەڕە جوێن و دەستەواژەی سەرسەریانە".

لە نووسینێکدا ئاری سەرۆکی لیستی نەتەوەیی لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا بەناونیشانی " ئێمە وتمان دەرزی بە سوژن جواب ئەدەینەوە...بۆ لیستەکەی کاک بەرھەم و ھەموو ئەوانی تریش، زۆر بە کورتی"، نووسیویەتی "سلێمانی لە شاری ھەڵمەت و قوربانیەوە بوەتە شاری شەڕە جوێن و دەستەواژەی سەرسەریانە. کاندید و ئەندام و لایەنگری پارتی شارەکەی خۆی لێ حەرامە، ئەویش چونکە وەک ئەوان بیر ناکاتەوە. لە سلێمانی ھەموو کوڕی چاکن، بەس پارتی نەبێت. ھەر لە «پری» مۆدێرنەوە بیگرە ھەتا «پۆست» مۆدێرنە، ڕۆژنامەنوس، نوسەر و... تا دێت... تەقاندنی تۆپی ئازادی و دیموکراسی لە دژایەتی کردنی پارتیدا ئەبینن. ئەی لە بنەڕەتدا دیموکراسی قوبوڵکردنی ڕای جیاوازی بەرامبەر نیە؟".

ئاری دەڵێت :"لەبەرامبەر ئەم مەنتیقە «نامەنتیقە» سەقەتەدا ئێمەش ئەم چەند قسە بەسیتە ئەکەین:یەکەم: بانگەشەی خۆتان لە سنوری ئەودیو دێگەڵە و ئەم دیو دێگەڵە بکەن. بەڵام بەرنامەی داگیرکەر مەکەن بە دروشمی خۆتان، چونکە ئەوە جاشایەتی ڕووتە.دووھەم: ئەگەر ئەودیو دێگەڵەتان لە ئێمە حەرام کرد، ئەوا ئەم دیو دێگەڵەش لە ئێوە حەرامە.سێھەم: مادام لەسەر ھیچ بەرژەوەندیەکی ئەم خاکە پیرۆزە ھاوڕا نین جگە لە دژایەتی کردنی پارتی... بۆچی ئەوەندە ئازا نین، ھەموتان یەکگرن بۆ تێکشکاندن و لەناوبردنی پارتی؟
چوارەم: ئەگەر ئەو جورئەتەش لەئارادا نیە، لەناو خۆتانا پاکتاووێکی یەکتری بکەن... ئیتر ڕێگەی سێھەم خەو و خەیاڵە".





PM:05:19:22/04/2018