ڤیدیۆ... ساتەوەختی شادبوونەوەی سێ پێشمەرگە دیلەکانی لای داعش بە کەسوکاریان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦، سێ پیشمەرگەی دیلی کوردستان بە ناوەکانی (شوان کەریم، هەردی عەدنان و محەمەد حەسەن ئەحمەد)، لە ئۆپراسیۆنێكدا لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر لە ناوچەی دوبز لەژێر دەستی داعش، رزگارکران.

ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ لە لێدوانێکیاندا بۆ میدیاکان ئاماژەیان بەوەدا، ماوه‌ی‌ 96 رۆژه‌ چاویان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆره‌وه‌ ئازاد كراون.

پێشتر لاهوی شێخ جەنگی لێپرسراوی دژە تیرۆری یەکێتی لە زاری پۆڵاد شێخ جەنگی، فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆر رایگەیاند، "ماوەی 30 رۆژە چەندینجار هەوڵمانداوە لە ئۆپراسیۆنێكدا ژیانی ئەو  سێ پێشمەرگەیە رزگاربكەین كە لەلای تیرۆریستانی داعش بوون، بەڵام بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان نەماندەتوانی ئۆیراسیۆنەكە ئەنجامبدەین".

وتیشی،" ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە لە ئۆپراسیۆنێكی سەركەوتوودا لەناو جەرگەی داعشدا لە نزیك دوبز  توانیمان ئەو پێشمەرگە دیلانە رزگار بكەین".




PM:09:45:22/04/2018