ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر بۆرردومانكردن و كۆمەڵكوژی قەڵادزێ تێدەپەڕێت
هاوڵاتیانی قەڵادزێ ئەمڕۆ لە ده‌روازه‌ی شارەکەیان و لەبەردەم مۆنۆمێنتی شه‌هیدان یادی 44 ساڵەی بۆرردومانكردن و كۆمەڵكوژی قەڵادزێیان کردەوە کە لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاوەوە ئەنجام درابوو.
ئەمڕۆ سێشەممەبه ئاماده‌بوونی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراونی حكومه‌تی هه‌رێم و لێپرسراوی ماڵبه‌ندی ڕێكخستنی 24 ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتی نیشتمانی و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، مه‌ڕاسیمه‌كه یاده‌كه به دانانی تاجه‌گوڵینه له سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدان كرایه‌وه.
لە مەراسیمەکەدا تاجه‌گوڵینه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و یه‌كێتیی نیشتمانی کوردستان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و لایه‌نه‌كانی تر له به‌رده‌م مۆنۆمێنته‌كه دانرا، هەروەها وا بڕیاره ئەمڕۆ له‌و ساڵیاده‌دا چه‌ندان چالاكی هونه‌ری تایبه‌ت به‌و یاده له قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه بچن.
PM:01:48:24/04/2018