بەرپرسێکی باڵای کۆمسیۆن لە هەولیر کوژرا

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر کوژرا.

پەیامنێری "سپی"، لە شاری هەولێرەوە ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، "فارس محەمەد سادق" بەڕێوەبەری گشتی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، روداوەکە لەسەر شەقامی شەست مەتری شاری هەولێر رویداوە و ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن، کە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی "توێتا پرادۆ"دا بووە، لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی جۆری "ڤیکترا" وە کوژراوە کە چوار کەسی تێدا بووە.

بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە پەیوەندی بە هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنەوە نەبووە، بەڵکو رووداوێکی کۆمەڵایەتییە، کە پێشتر پۆلیس لەسەر هەمان کێشەی کۆمەڵایەتی، چەند کەسێکی دەستگیرکردوون.
شوێنی رووداوەکە



PM:04:16:24/04/2018