"هەسەدە" سوپایەک بۆ پاراستنی سنوورەکانی سووریا بەڕووی هەردوو وڵاتی عێراق و تورکیا، دروست دەکات.
مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" بە رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت"ی راگەیاندووە، هێزەکانی پاراستنی سنوور، کە هەسەدە دروستی کردووە، لە 30 هەزار سەرباز پێک دێت.
مەزڵوم کۆبانی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو 30 هەزار سەربازە سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەڕووی هەردوو وڵاتی عێراق و تورکیا، دەپارێزن و لەو سنوورانە بڵاو دەبنەوە.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە و یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" پێکهێنەری سەرەکیی ئەو هێزەیە.