جێگری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، لەبەرامبەر ئەو پیشوازییە گەرمەی کە ئەمڕۆ لە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرا لەشاری سلێمانی نەفرەت لەکورد دەکات و نەفرەت لە هەولێریش دەکات لە ئەگەری پیشوازیکردنی ناوبراو لە شارەکەیان.
شاخەوان عەبدولڵا، جێگری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی،"نەفرەت لەو کوردەی ئەمڕۆ پێشوازی لە عبادی کرد لە سلێمانی. نەفرەت لەو کوردەی سبەی لە هەولێر پێشوازی لە عبادی دەکات و دووسبەش لە دهۆک".
دەقی نوسیەنەکەی شاخەوان عەبدوڵلا:
نەفرەت لەکورد .....
نەفرەت لەو کوردەی ئەمڕۆ پێشوازی لە عبادی کرد لە سلێمانی .
نەفرەت لەو کوردەی سبەی لە هەولێر پێشوازی لە عبادی دەکات و دووسبەش لە دهۆک .
نەفرەت لەو کوردەی دووز خورماتوی بیر چوو .
نەفرەت لەو کوردەی زنجیری دەبابەکانی عێراقی لەبیر کرد کەبەسەر لاشەی گەنجی کورد تێپەری لە ١٦ ی ئوکتۆبەر .
نەفرەت لەو کوردەی دزینی پارەی جوتیارانی بیر چوو .
نەفرەت لەو کوردەی پەرلەمانتارە خۆفرۆش و کورد فرۆشەکانی ٤ چوار ساڵی رابردووی بیر چوە .
نەفرەت لەو کوردەی خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید کردوەو بانگەشە لەدژی هاونیشتمانی خۆی دەکات و پشتگیری لە سەرکردەکانی عێراق دەکات .
نەفرەت لەو پەرلەمانتارەی کورد کە بە پێشمەرگە دەڵێت ئەنفالچی .
نەفرەت لەو کوردەی بە پێشمەرگە دەڵێت ملیشیا .
نەفرەت لەو کوردەی لە لیستی عەرەبی خۆی کاندید کردوە .
شاخەوان عبداللە
نوێنەری کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ٢٠١٨/٤/٢٥