بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید لەبارەی كاندیدبونی کەسێکی بنەماڵەکەیان لە ڕه‌وتی حیكمه‌ روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید ەتیدەکەنەوە کە ئەو هاوڵاتییە کوردەی لەسەر لیستی ڕه‌وتی حیكمه‌ خۆی كاندید كردووه‌، لە بنەماڵەکەیان بێت، ئاماژە بەوەشدەکەن کە ئەو ئەو کەسە ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌نه‌وه‌.
 
"مه‌حموود حه‌فید زاده‌" نه‌وه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید زاده‌"شێخ مەحمودی نەمر"، كه‌ یه‌كێك بووە له‌ شۆڕشگێڕه‌ ناوداره‌كانی كورد له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی لەفه‌یسبووك روونکردنەوەیەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، "ئەم عیسی ناوە کە بەناوی شێخ محمودی حەفید بانگەشەی هەڵبژاردن بۆخۆی دەکات لە رەوتی حیکمەدا دوورو نزیک هیچی ئێمە نیە و ئاگاداریشمان کردۆتەوە کە جارێکی تر کاری وادووبارە نەکاتەوە و بەهیچ شێوەیەک لێ ی قبوڵ ناکەین و ڕووبەڕووی دادگاو یاسای دەکەینەوە".

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌:

هاووڵاتیانی خۆشەویست

ئەم عیسی ناوە کە بەناوی شێخ محمودی حەفید بانگەشەی هەڵبژاردن بۆخۆی دەکات لە رەوتی حیکمەدا دوورو نزیک هیچی ئێمە نیە و ئاگاداریشمان کردۆتەوە کە جارێکی تر کاری وادووبارە نەکاتەوە و بەهیچ شێوەیەک لێ ی قبوڵ ناکەین و ڕووبەڕووی دادگاو یاسای دەکەینەوە، ئاشکرایە ئەو ڕێچکە و ئاراستەیەی ناوبراو و هاوڕێکانی گرتویانەتە بەر هیچ خاڵێکی هاوبەش لەنێوان خەبات و ڕێبازی شێخ محمود و شۆڕشەکەی پێکیانەوە گرێ نادات. هەروەها ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەم مصطفی برام کە چۆتە ڕیزەکانی ڕەوتی حیکمە دورو نزیک پەیوەندی نە بە ئێمەوە نە بە بنەماڵەی حەفیدەوە نیە٠

نیگەرانین لەو کارو کردەوانەی و نامانەوێ بەهۆی ئەم هەڵوێستەوە مێژووی پاک و خەباتی یەک سەدەی ئەم بنەماڵەیە لەکەدار ببێت، بۆیە نەک هەر برا بەڵکو هەر کەسێک لە بنەماڵەکەمان کارێک بکات کە پێچەوانەی خواستی ئێمە و گەلەکەمان بێت بێ بەری دەکەین، ئەگەر هەرتاکێکی کوردیش ڕەفتارێکی هاوشێوە بکات هەمان تێڕوانینمان بۆی هەیە، لەدیدی ئێمەدا هەر کوردێکی خاوەن هەڵوێست و دڵسۆز بەکوردستان نەوەی شێخ محمودی حەفیدە، چونکە شێخ محمود خەباتی بۆ مافەڕەواکانی نەتەوەی کورد کردو جگە لە (سەربەخۆیی کوردستان) هیچ ئامانجێکی تری نەبوە، باهەموو جەماوەری کوردستان بزانن ئێمە لەم جۆرە کەسانە بێ بەرین، بەڵێن دەدەین هەروەکو هەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەباتی کوردایەتیدا نەوەستاوین بەشانازیەوە بەردەوام دەبین لەخزمەتی گەل و نیشتیمانەکەمان تاگەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانی شێخی نەمرو نەتەوەی کورد.

سەرکەوتوو بێت ئیرادەی گەلی کورد سەرشۆڕی بۆ هەرکەسێک لە پێناوی دەستکەوت و سامان و پۆستدا پشت دەکاتە نیشتیمان.

محمود حەفیدزادە


AM:12:07:27/04/2018