بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی نیسان نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکانی تر بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزیندان.
دابەزینی نرخی دراوە بیانییەکان و لە پێشیشیانەوە دۆلار ماوەی چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە، کە بە شێوەیەک دابەزیووە چەندان ساڵە هێندەی ئێستا دانەبەزیووە.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١١٩هەزار و ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزارو ٧٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزارو ١٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرە بە ٢٩ هەزارو ١۰۰ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢٢ هەزارو ۳٥۰ دینار.