رێکخراوەکان یاداشتێکی ناڕەزایەتی بڵاو دەکەنەوە
رێکخراوەکانی
کۆمەڵگەی مەدەنی نیگەرانی خۆیان لەبارەی بە زەربازگە کردنی دەروازەی کەلار
دەگەیەننە لایەنە پەیوەندی دارەکان و پێیان وایە ئەو سێونەی کە کراوەتە
ئامانج شوێنی دارستانی سروشتی و تاپۆی دارستان وپاوانی گەرمیانە نەک
سەربازگە.
لە یاداشتێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا ژمارەیەک لە
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، لەبارەی بە سەربازگە کردنی دەروازەی کەلار،
هۆشداری دەدەنە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئاماژە بەوە دەکەن، "دەستبردن بۆ
دەروازەی كەلار و ھەوڵی داخستن و دابڕین ودەست بەسەراگرتنی بەھیچ پاساوێك
قابیلی قەبوڵ نیە و دەبێت دەسبەجێ ڕابگیرێت".
دەقی یاداشتەکە...
یاداشتی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی دەربارەی بەسەربازگە كردنی دەروازەی كەلار.
ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە گەرمیان بەوپەڕی بێزاری ونیگەرانیەوە لە ھەوڵەكانی بە سەربازگە كردنی دەروازەی كەلار دەڕوانن.
دەستبردن بۆ دەروازەی كەلار و ھەوڵی داخستن و دابڕین ودەست بەسەراگرتنی بەھیچ پاساوێك قابیلی قەبوڵ نیە و دەبێت دەسبەجێ ڕابگیرێت.
ئەو شوێنەی كراوەتە ئامانج ھەم شوێنی دارستانی سروشتی و تاپۆی دارستان
وپاوانی گەرمیانە و هەم موحەڕەماتی زانكۆی گەرمیانە، ھەروەك بەرزاییەكانی
بەردەسور بەشێكە لە جوانی دەروازەی كەلار و دەبێت بۆ خەڵكی شار كراوە بێت
و بكرێتە پاوانی سەوزی سروشتی و پرۆژەی گەشتیاری، كە خەڵكی كەلار
پێویستیان بە ڕوبەرێكە بۆ پشودان وحەسانەوە ، نەك سەربازگە و سیاجكردن
ودابڕین و داخستن و خنكاندنی زیاتری شارەكە .
ئێمە بۆ بەرگرتن لەم تەماع تێكردنەی دەروازەی كەلار لەگەڵ بەرپرسانی كەلار
وگەرمیان لەسەر خەتین و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی تر
بەڵێنی ڕاگرتن و كۆتایی پێھێنانی ئەم دەستبردن بۆ دەروازەی كەلارەیان داوە،
بەپێچەوانەوە بە جۆرەها ھەڵوێستی مەدەنی ڕێگری لەم ھەنگاوە مەترسیدارە
دەكەین.
١. تۆڕی پرۆژینی مرۆیی
٢. ڕێكخراوی پرۆژە
٣ . یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان-ناوەندی باڵای گەرمیان
٤. ڕێكخراوی پەیامی خەڵك
٥. یەكێتی لاوانی كوردستان- لقی گەرمیان
٦. ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان -ناوەندی گەرمیان
٧. سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان-ئۆفیسی كەلار
٨. ڕێكخراوی تەندروستكاران - لقی گەرمیان
٩. ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان - لقی گەرمیان
١٠. ڕێكخراوی یاساناسان - لقی گەرمیان
١١. ڕێكخراوی گەنجانی بوێر
١٢. مامۆستایانی پێشەنگ- لقی گەرمیان
١٣. ناوەندی گەرمیانی ڕێكخراوە دیموكراتیەكانی یەكێتی
۱٤. یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان ئۆڤیسی گەرمیان
١٥. ڕێكخراوی ھانا
١٦. ڕێكخراوی دۆستان بۆ گەشەپێدانی خێزان
PM:03:39:29/04/2018