لە سلێمانی نرخ هەرزان دەبێت

بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران لەشاری سلێمانی فستیڤاڵی بەھار بۆ ھەرزانکردنی نرخ لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەی راگەیاندرووە، " کۆمپانیای (اطلس الاصیل) بەھاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی ڕۆژی سێ شەممە ٥/١ لەناوبینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە(فیستیڤاڵی بەهار) بۆ ھەرزانکردنی نرخ بەڕێوە دەچێت".

وتیشی،" لەم فستیڤاڵە ١٢٠ کۆمپانیای ناوخۆی و نوێنەری کۆمپانیاکانی ووڵاتانی دراوسێ و ئەوروپی بەشداریانکردووە و کاڵاکانیان نمایش دەکەن و دەیفرۆشن وە نرخیان ھەرزانکردووە و داشکاندنیان بۆسەرجەم کاڵاکان کردووە".

فستیڤاڵی بەھار بۆ داشکاندنی نرخی کەلوپەلی کۆمپانیاکانە وەک ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران لەپێشوازیکردن لەمانگی ڕەمەزان، بڕیارە لە ٥/١ تا ٥/١٠ بەردوامبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ بۆ ٨ ئێوارە کراوە دەبێت.


PM:12:50:30/04/2018