بەڕێوەبەری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژی چوار شەممە موچەی سێ مانگی وانەبێژی دابەش دەكرێت".
نەبیل حەمە صاڵح بەڕێوەبەری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:" ئاگاداری بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خۆێندنگانە دەكەین كە مامۆستای وانەبێژیان هەیە ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ۲ ـ ٥ ـ ۲٠۱۸ دەتوانن سەردانمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی".
بەڕێوەبەری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور ئاماژەی بەوەش كردووە، موچەی هەر سێ مانگی ۱٠ و ۱۱و۱۲ ی ساڵی ۲٠۱۷ ی مامۆستایانی وانەبێژ بەسەر یەكەوە دابەش دەكرێت.