وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كورد و توركمان و كەمینەكان لە سوریادا دەپارێزین و دەڵێت "بەهاوكاری هێزەكانی سوریای دیموكرات خەڵكی سوریا لە گرووپی تیرورستی داعش رزگار دەكەین".
هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند "ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانیەتی دژی داعش و هێزەكانی سوریای دیموكرات ئۆپەڕاسیۆنێكیان بۆ ڕێشەكێش كردنی داعش لە سوریا دەستپێكردووە".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە داوە كە ئۆپەڕاسیۆنەكە ئاسان نابێت، بەڵام ئەوان متمانەیان بە خۆیان و هاوپەیمانەكانیان هەیە و بەهاوكاری ئەوان و هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆتایی بە داگیركردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن داعشەوە دەهێنن و خەڵكی سوریا لەو گرووپە تیرورستییە رزگار دەكەن.
ناوبراو وتیشی: كاردەكەین لەگەڵ هاوپەیمانی و هاوكارانمان هەر وەك توركیای هاوپەیمانێكی ناتۆ و هەموو هاوپەیمانەكانی تری وڵاتەكەمان وەك ئیسرائیل و ئوردن و عێراق و لوبنان لە هەڕەشەكانی داعش دەپارێزن.ئەو وتەبێژە ئاماژەشی وە كرد كە لە سوریادا شوێنچەنجەیەكی وا بەجێ دەهێڵین كە هەرگیز جارێكیتر خەڵكی سوریا نەكەونەوە ژێر دەستی داعش.
لە كۆتایدا دەڵێت: كاردەكەین تا سوریایەكی سەقامگیر دروست بكەین، ئەمریكا پابەندە بەوەی كە ئایندەیەكی سیاسی سەقامگیر لە ناوچەكە دروست بكات و مافی عەرەبە سوونەكان و كورد و مەسیحی و توركمان و هەموو كەمینەكانی تری ناوچەكە بە چارەسەری سیاسی بپارێزرێت و ڕێزیان بگیرێت.