سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمیسیاران و سەرۆكیقەلاچۆكردنی ساختەكاری لە هەڵبژاردن دەڵێت "ئەمریكا و ڕووسیا و ئێران هەوڵدەدەن سیستمی گواستنەوەی زانیاریەكانی هەڵبژاردنی عێراق هاك بكەن".
سەعید كاكەیی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئاوێنە" ڕایگەیاندووە "بەپێی زانیاریەكانی ئێمە هەرسێ وڵاتی ئەمریكا و ڕوسیا و ئێران هەوڵی ئەوە دەدەن سیستمی گواستنەوەی زانیاریەكانی هەڵبژاردن هاك بكەن، بەڵام لە بەرامبەردا ئێمە كۆمەڵێك ڕێكارمان گرتۆتەبەر".
كاكەیی وتیشی "بریارمانداوە هەر دەنگدەرێك لە ڕۆژی دەنگدان چی تایبەت یان گشتی ئامێری تۆماركردنی وێنە یان دەنگ یان وێنە و دەنگ بباتە ناو وێستگەی دەنگدان مۆبایلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت و كەسەكەش ڕادەستی پۆلیس دەكرێت بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێت جا لە هەر پلە و پۆستێكدا بێت".