پەرلەمانتارێكی كورد سزای زیندانی بەسەردا سەپا
دادگا‌ی تورکیا سزای زیندانی بەسەر پەرلەمانتارێکی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە)دا سەپاند.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فوارت نیوز، دادگا‌ی ئه‌رزرۆم سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانیکردنی به‌سه‌ر دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌دا سه‌پاند به‌هۆی قسه‌كردنی له مەراسیمی به‌خاكسپاردنی چالاكوانێکی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی باكووری كوردستان.
لەهەواڵەكەدا هاتووە كە دوای ئەوەی دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میر په‌رله‌مانتاری شاری ئاگریی پارتی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی (به‌رژین ده‌میركایا) چالاكوانی كۆنگره‌ی ژنانی ئازاد (كه‌ژا) دژی حکومەتی تورکیا لێدوانی دابوو دواتر لەلایەن دادگا‌ی تورکیاوە به تۆمه‌تی (پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر) تۆمەتبارکرا.
ئەوەشی خستەڕوو، دادگا به تۆمه‌تی (پڕوپاگه‌نده‌ی تێرۆر) سزای ساڵێك و ٨ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر دیلان دیرایه‌ت تاشده‌میردا سه‌پاند.
PM:08:36:08/05/2018