دۆلار بەرزدەبێتەوە.. تمەن و لیرە دادەبەزن

بەایانی ئەمڕۆ ٩ ی ئایار لەگەڵ کردنەوەی باازاڕی دراودا نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە، بە پێچەوانەوە نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی دابەزین.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٠ هەزار و ٦٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٤٣ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٢ هەزارو ٦٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٧ هەزار ٥٠٠ دینار، دوێنی نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٨ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٩٥ هەزار دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٩٨ هەزار دینار. 




AM:09:44:09/05/2018