كاندیدێكی یەكێتی دەستی لەكاركێشایەوە

كاندیدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كشانەوەی خۆی لە لیستی حزبەكەی ڕاگەیاند و پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد.

میدیاكانی پارتی بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 9 ئایاری 2018، خالید عەلی ڕێكانی، كارگێڕی مەڵبەندی بادینانی یەكێتی و كاندید لیستی یەكێتی بۆ پەرلەمانی عێراق، لە بارەگای لقی 18ی پارتی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیاند.

هاوكات بڕیاریدا لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان درێژە بە كاری سیاسی بدات

 





PM:01:46:09/05/2018