پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ و پێكدادان لە نێوان سوپای توركیا و پەكەكە لە گردی لێلیكان لە ناوچەی برادۆست دەستی پێ كرد و لە ئێستاشدا بەردەوامە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" كەوتووە سوپای توركیا لە كاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانیەوە تۆپبارانی گردی لێلیكان دەكات لە سنوری برادۆست هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" وەڵامیان دەدەنەوە و تا ئێستاش ڕوبەروبوونەوەكە بەردەوامە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەك لە سەر كوژراو و بریندار و زیانی هەردوولا نەزانراوە.
هاوكات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی چالاكیەك لە ناوچەی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، چەند ناوچەیەكی تر لایەنی كەم ٢١ سەربازی توركیایان كوشتووە.