لیژنەی بینینی مانگی وەزارەتی ئەوقاف كۆدەبێتەوەو یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریدەكات.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند، "ڕۆژی 15ی ئەم مانگە لیژنەی بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزو جێبەجێكردنی ڕێكارە تایبەتەكان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر مانگی شەعبان 29 ڕۆژ بێت، كەواتە ڕۆژی 16ی 5ی 2018 دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ئەگەر مانگی شەعبانیش 30 ڕۆژ بێت، ڕۆژی 17ی مانگ دەبێتە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان".
سەبارەت بەزانیاریە فەلەكییەكانیش كە ئاماژە بە16ی ئەم مانگە دەكەن وەك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت "هیچی باوەڕپێكراو نین و لیژنەی بینینی مانگ بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە دەدات، هیچ كەسێكیش ناتوانێت پێشوەخت یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریبكات، ئەو بابەتە پەیوەستە بەبینینی مانگەوە".