كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلی باران بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە چەند ڕۆژێکی دیکەش بەردەوام دەبێت.
بژار ئەکرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایهتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند جارێكی دیكه هەرێم دهكهوێتهوه ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و شەپۆلی باران بارینی بە لێزمە دەستپێدەکات.
وتیشی ''پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەور بێت لە ناوچە جیاجیاکاندا باران دەبارێت، لە ڕۆژانی داهاتووشدا شەپۆلی باران بارین بەردەوامی هەیە و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونهوه دەکهن".