پڕۆسەی دەنگدان لە هەندێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری سلێمانی بە شێوەیەکی سست بەرێوەدەچێت و بەکەمی هاوڵاتان لە بنکەکانی دەنگدان دەبینرێن.
پەیامنێری سپی لە بنکەکانی دەنگدانەوە لە شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، کە تا ئێستا کە یەک کاتژمێر و نیوە دەستکراوە بە پرۆسەی دەنگدان، هاولاتان زۆر بە کەمی لە هەندێک لە بنکەکانی دەنگدان دەبینرێن و بڕۆسەکە بەشوەیەکی خاو بەڕێوەدەچێت.
کاتژمێر ٧ى بەیانى ئەمڕۆ شەممە ١٢ی ئایار، دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرانەوە و هاوڵاتیان چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
لەم هەڵبژاردنەدا، نزیکەی ٢٤ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ٣ ملیۆن و ٣٣٣ هەزاریان دەنگدەری نوێن. لە هەرێمی کوردستانیش، سێ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٧٣٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش نزیکەى ٤٠٠ هەزار کەسیان بۆ یەکەم جار دەتوانن دەنگبدەن.
لە کۆی سەرجەم قەوارەکان کە ٢٠٥ قەوارەن شەش هەزارو ٩٩٤ کاندیدیان هەیە لەنێو کاندیدەکانیشدا چوار هەزار و ٩٤٠ کاندیدیان پیاو و دوو هەزار و ٥٤ کاندیدیان ژنن و ڕکابەری بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمان دەکەن.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوش دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لەسەرتاسەری عێراق ٩٣٤ هەزار و ٦٣٩ کەس بوو و، نزیکەی ٩٠٠ هەزار عێراقیش لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەبوو کەلە ٢١ وڵات دەنگیان داوە.
لە دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەكەش لەكاتژمێر ٦ی ئێوارە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، رێژەی بەشداریكردن لەو پرۆسەیە ٧٨.٧٤% بووە.
زانیاری زیاتر...