به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی خاوی له‌كارمه‌ندانی كۆمسیۆنه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هێزه تایبه‌ته‌كان نه‌یانتوانیوه ده‌نگبده‌ن، ده‌شڵێت "خیانه‌ت له‌یه‌كێتیی كرا"
د.شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاندووە "گه‌وره‌ترین غه‌در له‌ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت كرا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه به‌تایبه‌ت له‌سنوری سه‌وز كه زۆرینه فریانه‌كه‌وتن ده‌نگبده‌ن".
هەروەها دەڵێت "هۆكاره‌كه‌ش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌هاتبون، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خۆیان وه‌كو كارمه‌ندانی كۆمسیۆن خاوبون و ئامێره‌كان كاریان نه‌ده‌كرد، ئه‌مڕۆش ناهێڵن ده‌نگبده‌ن، ئه‌مه خیانه‌ته له‌یه‌كێتی ده‌كرێت تكایه".
ئەوەش لەکاتێکدایە به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70 زیاتر له 25 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت ڕۆژی پێنجشه‌ممه نه‌یانتوانیوه ده‌نگبده‌ن، ئه‌مڕۆش كۆمسیۆن ڕێگه‌یان پێنادات به‌شداریی بكه‌ن.