وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی نوسینگەکەی، ئاماژە بەوەدەکات، ئه‌مه وێنه‌ی نوسینگه‌كه‌مه له ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره ترسنۆكانه‌یه.
شۆڕش حاجی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فه‌یسبووك چەند وێنەیەکی نوسینگەکەی پاش روداوەکەی شەوی رابردوو بڵاوکردەوەو نوسیویەتی،"ئه‌مانه وێنه‌ی نووسینگه‌كه‌مه له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، له ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره ترسنۆكانه‌یه‌ی چه‌كداره خاكفرۆشه‌كانی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان له ئێواره‌ی 2018/5/12".
رۆژی شەممە ١٢ی ئایار، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو، لە پاش تەواوبوونی پرۆسەکە، هه‌ریه‌ك له بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان قبوڵ نییە و پێیان وایە ساختەکاری لە دەنگدانەکەدا کراوەو دەنگەکان پێچەوانە کراونەتەوە.
دواتر و لە کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو میدیای گۆڕان بڵاویکردەوە، هێزێکی سەر بە یەکێتی هێرشی كردوەتەسه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌كه له گردی زەرگەتە و میدیای گۆڕان، هاوکات داواشی لە لایەنگرانی بزووتنه‌وه‌كه کرد بە بێ چەک، گردی زەرگەتە و مەزاری نەوشیروان مستەفا بپارێزن.