بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەند و دەڵێ له كاتژمێر ٢:٣٠ى پاشنیوه‌ڕۆ تا ٤ى به‌ره‌به‌یانى هه‌ر كاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه، پێویسته مۆلیدە ئەهلیەکان كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان.
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز به‌رنامه‌یه‌كى تاییه‌ت بۆ كاركردنى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى داده‌نراو و پێویسته له سبه‌ینێ ٢٠١٨/٥/١٦ موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانى پێوه پابه‌ند بن.
ئەوەشی ڕاگەیاند، له مانگى ره‌مه‌زاندا به‌رنامه‌ى پێدانی کارەبا بە به‌یانیان نامێنێت و له كاتژمێر ٢:٣٠ى پاشنیوه‌ڕۆ تا ٤ى به‌ره‌به‌یانى هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه، پێویسته مۆلیدەی ئەهلیەکان كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان.