دەمیرتاش سەروەت و سامانەكەی ئاشكرا دەكات

سەلاحەدین دەمیرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، سەروەت و سامانی خۆی بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد. 

سەڵاحەدین دەمیرتاش لەهەژماری خۆی لەتویتەر سەروەت و سامانی خۆی ئاشكرا كرد ئاماژەی بەوەدا، "خانوویەكم بە بەهای ٣٠٠ هەزار لیرەی توركی‌ (نزیكەی ٦٧ هەزار و ٥٥٢ دۆلار) هەیە". 

دەشڵێت،"ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل ٢٠١٣ م هەیە كە نرخەكەی ٥٥ هەزار لیرەی توركییە (نزیكەی ١٢ هەزار و ٣٨٤ دۆلار)، هەروەك سەدان كتێب، هەزاران نامە و بڕوانامەیەك". 

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ماوەی دوو ساڵە بە تۆمەتی پشتگیریكردن لە (پەكەكە) لەزینداندایە.




AM:12:20:18/05/2018