ئەنجامی کۆتایی دەنگی سەرجەم لایەنەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان

شەوی رابردوو کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراقی بۆ پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی  بڵاوکردەوە.

پارێزگای دهۆک کۆی گشتی دەنگدەرانی ٤٠٨ هەزار و ٨٠٨ کەس دەنگیان داوە و  ١١ کورسی  هەیە هەشتی بۆ پیاوانە و سێ کورسی بۆ ئافرەتانە بەم جۆرە:

پارتی ٣٥٣ هەزار  و ١٧٧ دەنگ ١٠ کورسی بەدەست هێناوە

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان٤٣ هەزار و٧١٧ دەنگ یەک کورسی بەدەست هێناوە

پارێزگای هەولێر کۆی گشتی دەنگدەرانی ٦٤٢ هەزار و ٤٢٧ کەس دەنگیان داوە ١٦ کورسی هەیە ١١ کورسی بۆ پیاوان و ٤ بۆ  ئافرەتانە یەک کورسیش کەمینەکانە بەم جۆرەیە:

پارتی ٣٢١ هەزار و ٨٣٣ دەنگی بەدەست هێناوە هەشت کورسی  

یەکێتی  ٧١ هەزار و ٧٢٩ هەزار دەنگی بەدەست هیناوە دوو کورسی

جوڵانەوەی نەوەی نوێ٧٠ هەزار و ٧٨٨ دەنگی بەدەست هێناوە دوو کورسی

گۆران ٤٠ هەزار و ٩١٤ دەنگ بەدەست هێناوە یەک کورسی

هاوپەیمانی ٣٥ هەزارو هەزار دەنگی بەدەستهێناوە یەک کورسی  

کۆمەڵ ٣١هەزار و ٨٥٨ دەنگی بەدەست هێناوە یەک کورسی

پارێزگایی سلێمانی کۆی گشتی دەنگدەرانی ٦٧٩ هەزار و ٩٦٦ دەنگدەر هەبووە ١٨ کورسی هەیە ١٣ کورسی بۆ پیاوان و پێنج کورسی بۆ  ئافرەتانە بەم جۆرەیە:

یەکێتی ٢٦٧هەزار و ٤٤٢ دەنگ هەشت کورسی

گۆران ١٥٦ هەزار و  ٩٣٧ دەنگ چوار کورسی

کۆمەڵ ٥١ هەزار و ٧٦٣ دەنگ یەک کورسی

نەوەی نوێ ٦٤ هەزار و ٣٨٩ دەنگ دوو کورسی 

پارتی ٤٨ هەزار و ٨٢٠ دەنگ یەک کورسی 

هاوپەیمانی ٤٦ هەزار و ٩٦٧ دەنگ یەک کورسی 

یەکگرتوو ٣٠ هەزار و ٢٦٥ دەنگ یەک کورسی 



AM:09:57:19/05/2018