ئەنجامی کۆتایی دەنگ و ژماری کورسی سەرجەم پاریزگاکانی عێراق

درەنگانێکی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کۆتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە، کە تێدا لیستی هاوپەیمانێتی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر ، بە ٥٤ کورسی بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان.

بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن لە سەر ئاستی عێراق لیستی سائیرونی بە سەرۆکایەتی موقتە سەدر ٥٤ کورسی بەدەست هێناوەو یەکەمی هەڵبژاردنەکان بووە،دواتر  لیستی فەتح بەسەرۆکایەتیی هادی عامری بە ٤٧ کورسی دووەم بووە، لیستی هاوپەیمانی نەسر بە ٤٢ کورسی سێیەم بووە، لیستی دەوڵەتی یاسا بە ٢٦ کورسی پلەی چوارەمی گرتووە.

هەروەها لە هەرێمی کورستانیش لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی عیراق ٢٥كورسی بەدەستهێناوەو لە پلەی یەكەمدایە، دواتر یەكێتی ١٨ كورسی، گۆڕان پێنج كورسی، نەوەی نوێ چوار كورسی، هاوپەیمانی دوو كورسی، یەكگرتوو دوو كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی دوو كورسی بەدەست هێناوە.

 بە پێی ئەنجامی کۆتایی کۆمسیۆن ژمارەی کورسی سەرجەم لایەنەکان بەم شێوەیەن:

بەغداد 
٧١ کورسی 

لیستی سائیرون ١٧ کورسی، هاوپەیمانی فەتح  نۆ کورسی، لیستی دەوڵەتی یاسا نۆ کورسی، لیستەکەی حەیدەر عەبادی چوار کورسی، هاوپەیمانی وەتەنی هەشت کورسی هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی چوار کورسی، هاوپەیمانی نیشتیمانی ڕەوتی حیکمە چوار کورسی، هاوپەیمانی بەغد چوار کورسی، هاوپەمانی مەدەنی یەک کورسی، پارتی مەدەنی یەک کورسی، ئیرادە یەک کورسی، لیستی تەمدون یەک کورسی بەدەست هێناوە..

پاریزگای کەربەلا  ١١ کورسی

هاوپەیمانی فەتح سێ کورسی، لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر سێ کورسی، نەسر دووکورسی، دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، ڕەوتی حیکمە یەک کورسی بەدەستهێناوە.

پاریزگای بەسڕە ٢٦ کورسی

هاوپەیمانی فەتح حەوت کورسی، سائیرون پێنج کورسی، نەسڕ پێنج کورسی، دەوڵەتی یاسا چوار کورسی و حیکمە دوو کورسی،  ئیرادە یەک کورسی و پیاوانی عێراق یەک کورسی بەدەست هێناوە.

پارێزگای موسەنا حەوت کورسی

هاوپەیمانی سائیرون دوو کورسی، هاوپەیمانی فەتح دوو، ڕەوتی حیکمە یەک، هاوپەیمانی نەسڕ یەک کورسی دەوڵەتی یاسا یەک کورسی بەدەستهێناوە.

لپارێزگای دیالە ١٤ کورسی

هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی سێ کورسی، هاوپەیمانی فەتح لە پلەی دووەم سێ کورسی، لیستی نیشتیمانی لە پلەی سێ کە سێ کورسی، پلەی چوارەمیش بۆ سائیرون دوو کورسی، لیستەکەی حەیدەر عەبادیش نەسر یەک کورسی، ڕەوتی حیکمە یەک کورسی، یەکێتی یەک کورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای نەینەوا ٣٤ کورسی

هاوپەیمانی نەسر حەوت کورسی، پارتی شەش کورسی هاوپەیمانێتیی وەتەنییەی ئەیاد عەلاوی چوار کورسی، لیستی نەینەوا ناسنامەمانە سێ کورسی، هاوپەیمانێتیی فەتح سێ کورسی، لیستی بریاری عێراق سێ کورسی، لیستی جەماوەری نیشتمانی دوو کورسی، یەکێتی یەک کورسی، لیستی تەمەدوم یەک کورسی، شەبەك یەک كورسی، بابلیۆن یەک كورسی، لیستی  نەهج یەک كورسی بەدەستهێناوە. 

پارێزگای كەركوك ١٣ كورسی

یەكێتی شەش كورسی، هاوپەیمانی عەرەبی سێ كورسی، بەرەی توركمانی سێ كورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای سلێمانی ١٨ كورسی

تێدایە،  یەكێتی هەشت كورسی، گۆڕان چوار كورسی، نەوەی نوێ دوو كورسی، كۆمەڵ یەک كورسی، پارتی یەک كورسی، هاوپەیمانی یەک كورسی، یەكگرتوو یەک كورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای هەولێر ١٦ كورسی

پارتی هەشت كورسی، یەكێتی دوو كورسی، نەوەی نوێ دوو كورسی، هاوپەیمانی یەک كورسی، گۆڕان یەک كورسی، كۆمەڵ یەک كورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای دهۆك ١٢ كورسی

پارتی ١٠ كورسی، یەكگرتوو یەک كورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای ئەنبار١٥ کورسی 

شەش کورسی ئەنبار ناسنامەمانە، هاوپەیمانی وەتەنی سێ کورسی، بڕیاری عێراق دوو کورسی، عابدون دوو کورسی و نەسر دوو کورسی بەدەست هێناوە.

پارێزگای واست کە ١٢ کورسی 

هاوپەیمانی سائیرون سێ کورسی، هاوپەیمانی فەتح  دوو کورسی، هاوپەیمانی نەسر دوو کورسی، ڕەوتی حیکمە دوو کورسی، دەوڵەتی یاسا یەک کورسی ، هاوپەمانی کەفائە یەک کورسی و لیستی مازن وعەبدولحیدر یەک کورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای سەڵاحەدین ١٢ کورسی 

هاوپەیمانی قەڵای جەماوەری نیشتیمانی سێ کورسی، هاوپەیمانی فەتح دووکورسی، دواتر هاوپەیمانی نیشتیمانی دوو کورسی، لیستەکەی حەیدەر عەبادیش دوو کورسی، هاوپەیمانی بڕیاریش دوو کورسی وهاوپەیمانی سەڵاحەدین ناسنامەمانە یەک کورسی. .

لە پارێزگای میسان١٠ کورسی

هاوپەیمانی سائیرون پێنج کورسی، فەتح دوو کورسی، هاوپەیمانی نیشتیمانی یەک کورسی، دەوڵەتی یاسا یەک کورسی، نەسر یەک کورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای قادسیە ١١ کورسی

فەتح سێ کورسی، هاوپەیمانی سائیرون سێ کورسی، دەوڵەتی یاسا یەک کورسی و هاوپەیمانی نیشیمانی یەک کورسی، نەسر دوو کورسی، ئیرادە یەک کورسی بەدەست هێناوە.

پارێزگای زیقار ١٩ کورسی

لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر شەش کورسی، فەتح پلەی پێنج کورسی، پلەی سێهەمیش بۆ لیستەکەی عەبادیە بە سێ کورسی، دەوڵەتی یاسا سێ کورسی، ڕەوتی حیکمەش دوو کورسی بەدەستهێناوە.





AM:10:57:19/05/2018