لەشارێکی کوردستان بەرپرسێکی سەربازی دەستدرێژیدەکاتە سەر کچێکی ١٤ ساڵە

لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسێکی سەربازی ئێرانی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچێکی ١٤ ساڵەی کورد.


ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ”هەنگاو" لە راپۆرتێکدا كە ئەمرۆ 19ی 5ی 2018 بڵاویكردوەتەوە " لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا كچێكی تەمەن 14 ساڵ بەناوی ”ش . محەمەدیان" و خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی مەریوان لە پەراوێز ڕێوڕەسمێكی حكومەتیدا دەستدرێژی كراوەتە سەر.

لەو راپۆرتەدا هاتووە "یەكێك لە كەسە نزیكەكانی كچەكە كە بە هۆكاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشكرا بێت بە ماڵپەرەكەی راگەیاندووە :”بەرپرسانی بەسیجی مەریوان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی قوربانی واتە (ش . محەمەدیان) كردووە كە ئەگەر ئەو پرسە میدیایی بكەنەوە چارەنووسێكی ناخۆش چاوەڕێیان دەكات.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەرەكە گێچەڵی سێكسی كچان لە پایگاكانی بەسیجی كوردستان بە ڕێژەیەكی بەرچاو پەرەی سەندووە و تەنانەت بووە بە شتێكی ئاسایی و ڕۆژانە.

یەكێك لە ئەندامانی خۆجێی بەسیج لەمبارەوە بە ”هەنگاو” ی ڕاگەیاندووە، كە هەندێك لەو كچ و ژنانەی هاتووچووی بنكەی بەسیج دەكەن و بەناوی سەفەری زیارەتی و راهیانی نور دەچنە سەفەر، دەستدرێژییان دەكرێتە سەر و لە زۆربەی حاڵەتەكان بە هۆی ترس لە ئابڕوو یا هەڕەشەی بەرپرسانی بەسیج، لەمبارەوە بێدەنگی هەڵدەبژێرن.

 ئەم ئەندامەی بەسیج دەڵێ دەستدرێژی كەران لە زۆربەی حاڵەتەكان بەرپرسان و كادرەكانی بنكەی بەسیجن.




PM:08:53:19/05/2018