كه‌ناڵی خاك تی ڤی سێ كه‌ناڵی دیكه‌ی ناوخۆیی به‌ناوه‌كانی ( خاك موزیك ، خاك موڤی و خاك كیدس ) ده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه یوسفی حاجی یونس لێپرسراوی به‌شی پلان و گه‌شه‌پێدانی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی خاك به ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگه‌یاندووە" به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌مووان له كه‌ناڵی خاك_ه وه تونیمان سێ كه‌ناڵی تری ( موزیك ، موڤی ، كیدس ) بكه‌ینه‌وه".
لێپرسراوی به‌شی پلان و گه‌شه‌پێدانی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی خاك `وتیشی: له خاك تی ڤی-یه‌وه هه‌میشه هه‌وڵمانداوه له‌گه‌ڵ خواست و ئاره‌زووی بینه‌راندا بین و ئێستا بینه‌ران ده‌توانن له رێی په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانه‌وه بینه‌ری چه‌پكی كه‌ناڵه‌كانی خاك بن .
یوسفی حاجی یونس راشیگه‌یاند: ماوه‌ی چوارمانگ زیاتر ئه‌و كه‌ناڵانه له ئه‌نته‌رنێت په‌خشی ئه‌زموونی خۆیان ده‌كه‌ن و له‌ئێستادا 24 سه‌عات له‌په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كانه‌وه بینه‌ران ده‌توانن بینه‌ری ته‌واوی پرۆگرامه‌كانمان بن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌ناڵی (خاك كیدس) تایبه‌ته به منداڵان و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ منداڵپارێزی كوردستان كه‌ناڵه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و خزمه‌تی مندڵان و دایكان و باوكان ده‌كه‌ین.