لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان شۆفێری ماتوورسکیلێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا، کەلە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبوک بڵاویکردەوە ئاماژەی بەوەداوە، شەوی هەینی لەگوندی سماق سەر بە ناحیەی سەرقەڵا ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (توێتا + ماتوورسکیلێک) ڕوویدا.
ئەوەش هاتووە، لەئەنجامی ئەو روداوەشدا شۆفێری ماتوورسکێلەکە کە لەدایکبووی 1991 دانیشتووی ناحییەی ڕزگارییە، گیانی لەدەستداوە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر روداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەندکراوە.