دهۆک...شەڕی ناو زیندانێک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەزیندانی زركا لەدهۆك شەڕ لە نێوان زیندانیكراوەكان روویدا و کوژرا و بریندار هەیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند سەرەتا شەڕ لەنێوان زیندانییەکی عەرەب بە ناوی سەددام و ژمارەیەک زیندانی دیکە دروستبووە، بەڵام دواتر شەڕەکە بۆ گەورە بووە و بوونەتە دوو گرووپ.

ئەوەش زانراوە بەهۆی شەڕەكەوە ژمارەیەكی زۆر لە زیندانیكراوەكان بریندارن و تا ئێستا ژمارەی بریندارەكان گەیشتوەتە حەوت كەس و كوژراویش هەیە بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.





PM:05:31:26/05/2018