پەیامنێری سپی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک لەبەشی خوارەوەی تەلاری سەنتەری خزمەتگوزاری لەنزیک بەشە ناوخۆیی کوڕانی زانکۆی سلێمانی کەوتوەتەوە.
وتیشی، لەبەرئەوەی لە تەلارەکەدا هیچ خوێندکارێکی لێنەبووە، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکەدان، بەڵاممهۆکاری روودانی کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە لە هەمان ئەو شوێنەدا روویداوە کە ساڵی پار ئاگر لێیکەوتەوە کارمەندێکی بەرگری شارستانی بەناوی "کاردۆ" تیادا شەهید بوو.