تاقیکردنەوەکان دواخران

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی سبەینێ ٢٦ی ئایاری سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ.

رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەوە، تاقیكردنەوەی سبەینێی خوێندكارانی زانكۆكەیان ئەنجام نادرێت، بەڵام بڕیارەكە كۆلێژی یاسا ناگرێتەوە.

 وتیشی، ئەو بەشە ناوخۆییەی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی كە ئاگریگرتوە، كاری نوێكردنەوەی تێدا دەكرێت و هیچ خوێندكارێكی تێدا نەبووە، بۆیە خۆشبەختانە ئاگركەوتنەوەكە زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە، تەنها كرێكارێك كە لەشوێنی رووداوەكە بووە بەسوكی بریندار بووە.

ئەمشەو ٢٦ی ئایار، ئاگرێک لەبەشی خوارەوەی تەلاری سەنتەری خزمەتگوزاری لەنزیک بەشە ناوخۆیی کوڕانی زانکۆی سلێمانی کەوتەوە، بەڵام لەکاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا بەهۆی ئەوەی هیچ خوێندکارێکی لێنەبووە، زیانی گیانی نەبووە، هەروەها  ئاگرەکەش لە هەمان ئەو شوێنەدا روویدا، کە ساڵی پار گڕیگرت و کارمەندێکی بەرگری شارستانی بەناوی "کاردۆ" تیادا شەهید بوو.









PM:11:27:26/05/2018