دەست بەسەر بڕێك شەربەتی ماوە بەسەرچوودا گیرا

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر تام و شەربەتی ئامادەكراوی ماوەبەسەرچودا دەگرن.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی بەسەرچونی ماوەكەی و نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان لیژنەی دووی سەربە لیژنە هاوبەشەكان لە كارگەی شەربەتی گیراوەی لیرە دەست بەسەر بڕێكی زۆر تام و شەربەتی گیراوەدا، دەگرن"‌.

سەرۆكی لیژنەكان وتی "خاوەن كارگەكە‌ تامی ماوه ‌بەسەرچو‌ی بۆ شەربەت گرتنەوە بەكارهێناوە و بەنیازی خستنه بازاڕیشی بووە، بەڵام بەهۆی سەردانی لیژنەكان و بەدواداچونەكانیان دەركەوتوە لە كۆگای كارگەی شەربەتی گیراوەی لیرە بڕێكی زۆر شەربەت بە‌ تامی ماوە بەسەرچوو ئامادەكراوە بۆ فرۆشتن".

وتیشی "جۆری ئەو تامەی بۆ دروستكردنی شەربەتەكانی بەكاری هێناوە مۆزە بڕەكەی 40 لیترە، ‌كە 639 كێسی گرتوەتەوە هەروەها بەتامی لیمۆ 650 كێس شەربەتی ئامادەكردوە".‌

راشیگەیاند: بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی دەست بەسەر تامی شەربەت و شەربەتە ئامادەكراوە‌كاندا گیراوە، لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت لەگەڵ داخستنی كاركەگە و خاوەنەكەشی روبەروی یاسا دەكرێتەوە.‌‌




PM:12:20:31/05/2018