بەڕێوەبەری کلینیکی ڕانیە لەپۆستەکەی دورخرایەوە

بەڕێوەبەری کلینیکی ڕانیە لەپۆستەکەی دورخرایەوە و چالاکوانانی سنورەکەش بڕیارتکە بە سزای سیاسی ناودەبەن.

لەفەرمانێکدا کەبەڕێوەبەرایەتی نورینگەو پزیشکیە میللیەکان و ڕاوێژکارەکانی ڕاپەڕین دەریکردوە تیایدا هاتووە "د.فەرەیدوون سعید، بەڕێوەبەری کلینیکی ڕانیە لەپۆستەکەی دورخرایەوە ناوبراو وەکو پزیشکی تیشک وسۆنەر دەمێنێتەوە".

دورخستنەوەی ناوبراو لەپۆستەکەی کاردانەوەی بەدوای خۆی داهێناوە چالاکوانان پێیان وایە ئەو بڕیارە هۆکارەکەی ئەوەیە لەماوەی ڕابردودا ئەو پزیشکە یەکێکبووە لەو کەسانەی کە پشتگیری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی شەقامی کردووە.

یاسین عبداللە، چالاکوان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ناوبراو پیاوێكی دڵسۆز و بە ھەڵوێستە لە خۆپیشاندانەكانی ئەمساڵ پشتیوانیەكی بەھێزبوو ئەندامی دەستەی داكۆكیكاری مافی خەڵك بوو بۆیە ئێمەی چالاكوانانی سنوری ڕاپەڕین پێمان وایە ئەوە سزای سیاسیە لەبەرامبەر دكتۆردا كراوە لەبەر ئەوە بڕیارمانداوە دوای ڕوونبوونەوەی ڕووداوەكە ھەڵوێستی جدی دەگرینەبەر ھەم لە دادگا ھەم شەقام دەجوڵێنین ناكرێ بێدەنگبین لەكاتێكدا ئەوانەی لە گەندەڵیدا غەرق بوون سزای ماف خوراوانیش بدەن".

هاوکات بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین سەبارەت بەبەخشینی د.فەرەیدون سعید محمد ڕونکردنەوەی بڵاوکردەوە  و ڕایگەیاندووە "بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین لەچوار چیوەی ریكخستنەوەی میلاكاتی سنوری بەریوەبەرایەتیدا لەماوەی رابردوودا دەستیكردووە بەچەند گۆرانكاریەك ئەویش لەپێناو باشتر بەرێوەبردنی كاروبارەكان و باشتركردنی رەوشی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان لەسنورەكەدا و بەخشینی بەریز دكتۆر فەرەیدون سعیدیش یەكیكە لەو گۆرانكاریانەو لەماوەی رابردووشدا چەند گۆرانكاریەكی تر لەبەش و هۆبەكان كراون لەسنوری بەریوەبەرایەتیمان".

ئەوەش هاتووە "لێرەوە رایدەگەیەنین بەخشینی ناوبراو پەیوەندی بەهیچ بیرورایەكی سیاسیەوە نیەو کەیسەکە بەپێی یاساو رێنمایەکان مامەڵەی لەگەڵ کراوەو تەنها لەبەڕێوەبەری بەخشراوەو لەکاری پسپۆریەکەی خۆی لەهەمان شوێن بەردەوام دەبێت و لانەبراوە، بۆیەپیویستە دۆسیە ئیداریەكان تێكەڵ بەململانێ سیاسی و شەخسیەكان نەكرێت".

ئەمیرحسن




AM:09:34:01/06/2018