بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی جارێكی تر
خاوەن مۆلیدەكان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی پێویستە 24 كاتژمێر ئامادە بن بۆ پێدانی
كارەبا بە هاوڵاتیان، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.
لە ئاگاداریەكدا، بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای
سلێمانی رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی گۆڕانكاری لە خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان
كراوە، بەڵام لەلایەن هاوڵاتیان ئاگاداركراوینەوەتەوە كە هەندێك لە خاوەن موەلیدەكان
پابەند نەبوون بە كاركردنی 24 كاتژمێری و رۆژی هەینی كاریان نەكردوە، لەكاتێكدا رۆژی
30ی ئایار ئاگاداركراون كە لە 1/6/2018 هەر كاتێك كارەبای نشتیمانی كوژایەوە كار بە
موەلیدەكانیان بكەن و كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن
.
هەروەها هاتووە: دووبارە ئاگاداری خاوەن موەلیدەكان
دەكەینەوە، كە هەركاتێك كارەبای نشتیمانی كوژایەوە، پێویستە ئەوان كار بە موەلیدەكانیان
بكەن، نابێت هیچ موەلیدەیەكیش لە 15 خولەك زیاتر دوابكەوێت، بەپێچەوانەوە بەسەرپێچی
دادەنرێت و سزا دەدرێت.