ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی پرسى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق لە کۆبونەوەدایە.
لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیدا کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دەستیپێکرد، تیایدا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و ورده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كانی چوونی شاندی یه‌كێتی بۆ
به‌غدا ده‌خرێته‌ڕوو.
هەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیش
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان دەخرێتە بەر باس، هاوکات پرسی بەستنی کۆنگرەی ئەو حزبەش تاوتوێ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، لە دوای کۆبونەوەکەش بڕیارە لە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ یەکێتی راگەیەندراوێک لەسەر ئەنجامی کۆبونەوەکە بڵاوبکاتەوە.
بڕیار بوو رۆژی سێشەممەی رابردوو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆببێتەوەو تیایدا پرسی ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق تاوتوێ بکرێت، بەڵام بەوتەی سەرچاوەیەکی یەکێتی بۆ "سپی"بەهۆی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق لەبارەی ژماردنەوەی ٪١٠ی دەنگی هەڵبژاردنەکان بە شێوازی دەست و هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوەی وڵات و مەرجداری ناو عێراق، کۆبونەوەکە بۆ ئەمڕۆ شەممە دواخرا.
پێشتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند " له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بڕیارداوه كار‌و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی ئاینده‌ی یه‌كێتی ئاماده‌بكرێت".
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا کە یەکێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ١٨ کورسی بە دەستهێناوەو، ئەو ئەنجامانەش لە لایەن گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی و یەکگرتووەوە رەتدەکرێتەوە.