کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەمدەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا تەنها ١٤ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیکە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوەئاماژەی بەوەداوە، لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕۆژانە ١٦ بۆ ١٨ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرا، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، پێدانی کارەبا لەم مانگەدا کەمدەکات.
ئەوەش هاتووە، لە مانگی شەشدا تەنها ١٤ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان، بۆیە ئەگەر پلەی گەرما بەرزترببێتەوە ڕێژەی پێدانی کارەبا کەمتریش دەبێتەوە، چونکە خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەبێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ببەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە ئەو کاتانەی کارەبای نیشتمانی نەبێت دەبێت بە بەردەوامی مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابینبکەن.
PM:06:22:02/06/2018