لە شاری كەركوك ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیان كوتایە سەر ماڵی ئەفسەرێك و برینداریانكرد.
سەرچاوەیەك بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی حوزەیرانی شاری كەركوك ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر ماڵی ئەفسەرێكی دەزگای هەواڵگری پۆلیسی كەركوك.
بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو چەكدارانە ویستویانە ئەو ئەفسەرە بڕفێنن، بەڵام نەیانتوانیوە و بەوهۆیەوە بەسەختی برینداریانكردووە و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك كراوە.