یۆرۆ و پاوەن نرخێکی نزمیان تۆمارکرد
بەیانی ئەمڕۆ ٥ ی حوزەیران نرخی یۆرۆ و پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین، بەلآم دۆلار بە نرخە نزمەکەی دوێنێیەوە ماوەتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانیەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١١٩ هەزارو ٨٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠یۆرۆ بە ١٣٩ هەزارو ٨٥٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٠ هەزار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٢٠٠ دینار. دوێنی نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٥ هەزار و ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٩ هەزار و ٢٥٠ دینار.
AM:11:20:05/06/2018