مه‌سعود بارزانی سێ مه‌رج بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عیراق دیاری ده‌كات و دەڵێت "پابه‌ندبوون به‌و پره‌نسیپانه، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا".
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی کوردستان ئه‌مڕۆ 5ی 6ی 2018 له هه‌ژماری خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نوسیویه‌تی له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بارودۆخێكی تازه و ده‌رفه‌تێكی نوێ هاتووه‌ته ئارا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
بارزانی له‌و تویته‌یدا، راشیگه‌یاندووه: له‌و ده‌رفه‌ته نوێیه‌دا پێویسته زۆر به ڕوونی كار به پره‌نسیپه‌كانی هاوبه‌شی و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی بكرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشتر ته‌نیا لایه‌نێك بڕیار له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بدات.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و سێ پره‌نسیپه، له هه‌وڵێكی جدیداین بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام، ئاشكراشیكردووه: پابه‌ندبوون به‌و پره‌نسیپانه، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به گشتی.