بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە، داتا و ئاماری چەند تاقیکردنەوەیەکی وزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. هاوکات لیژنەیەکی بۆ پرسیارەکانی وانەی زیندەزانی پێکهێنا.
بە پێی ئەو داتایانەی کە وەزارەی پاروەردە بڵاوکردونەتەوە. ڕێژەی دەرچوون لەو چوار تاقیکردنەوەدا بۆ بەشی وێژەیی لەسەدا ٣٠ بووە و بۆ بەشی زانستی لەسەدا ٢٦ بووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە هەر خوێندکارێک بەمەبەستی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا، بلوتوس و ئامێری ئەلەکترۆنی بەکاربهێنێت، ئەمساڵی خوێندنی بەدەرنەچوو بۆ هەژمار دەکرێت و ساڵی داهاتووش مافی بەشداریکردنی لە تاقیکردنەوەکاندا نابێت.
ماوەی چەن رۆژێکە تاقیکردنەوەی کۆتایی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن دەستیپێکردووە و تائیستاش بەردەوامە.